شێرپەنجە بە یەکێک لە نەخۆشییە ترسناکە بڵاوەکان دادەنرێت لە جیهاندا ، وە دەتوانین بە چەند ڕێگایەک خۆمانی لێ بپارێزین ، لەوانە ،، شوشتنی قاپ بە شێوازێکی تەندروست.
بەکارهێنانی پاککەرەوە بێ کوالێتییەکان ،
دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی پاککەرەوە بێ کوالێتییەکان لەبەر ئەوەی ماددەی فۆرمالیدهاید لە پێکهاتەیاندا هەیە و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان زیاد دەکات و جگەر توشی ژەهراوی بوون دەکات.
هەڵگرتنی قاپ بە تەڕی
هەندێ لە خانمان وا ڕاهاتوون کە ڕاستەوخۆ دوای قاپ شتن کە هێشتا قاپەکان ئاویان پێوەیە هەڵیاندەگرنەوە ، ئەمەش کارێکی هەڵەیە لەبەرئەوەی قاپەکان بە گشتی و بە تایبەتیش ئەوانەی کە لە دار دروست کراون دڵۆپە ئاوەکانی سەر ڕووەکانیان دەبێتە هاندەرێک بۆ گەشە کردنی بەکتریاکان ، بە تایبەتیش کەڕووی زەرد کە ماددەیەکە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.
لەبەر ئەوە پێویسته قاپەکان وشک ببنەوە پاشان هەڵبگیرێنەوە. شوشتنی قاپەکان بە بێ ئەوەی بیخەیتە ئاوەوە
پێویستە سەرەتا قاپەکان بخەیتە ناو ئاوەوە ، پاشان بیان شۆیت ، لەبەر ئەوەی شۆردنی ڕاستەوخۆی قاپەکان و هەڵگرتنەوەیان بەکتریا زیانبەخشەکان هان دەدات گەشە بکەن ، وە دواتریش لەگەڵ خواردنی خۆراکدا ئەو بەکتریا زیانبەخشانە دەچنە ناو لەشەوە و دەبنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە.
وەڵام بدەوه