چی بکرێت باشە بۆ خۆپاراستن لە بەردی گورچیلە ؟

▪️ پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان و کۆئەندامی میزەڕۆ (پارۆسلاڤ بۆتابوف) ، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی سپۆتینک ووتی : (مەترسی دروست بوونی بەردی گورچیلە بەستراوە بە چەند هۆکارێکەوە ، لە نێوانیان دا بڕی ئەو ئاوەی کە کەسەکە دەیخوات) .

▪️ وە هەروەها ووتی کەمی بڕی ئاو لە لەشدا لە هەر پلەیەکی گەرمی هەوادا بێت ، لەوانەیە ببێتە هۆکارێک بۆ دروست بوونی لمی گورچیلە و دواتریش بەرد ، وە بۆ ڕێگری کردن لەمە پێویستە گرنگی بە هاوسەنگی ئاو بدەین لە لەشماندا و لە کەشە گەرمەکانیشدا پێویستە بڕێکی زیاتر ئاو بخۆینەوە ، وە هەروەها ئەو کەسانەی کە بەرد و لمی گورچیلەیان هەیە پێویستە ڕۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخۆنەوە .

▪️ وە هەروەها بۆتابوڤ ووتی هەندێ هۆکاری تریش هەن بۆ دروست بوونی بەردی گورچیلە لەوانە تێکچوونی کرداری خۆراکی و تێکچوونی هۆڕمۆنەکان و شێوازی ژیانی خەلک لەگەڵ سیستەمی خۆراکیان وە نەبوونی بڕی پێویستی شلەمەنی لە لەشی کەسەکەدا .