مەگنسیۆم بە سێهەمین کانزای گرنگ دادەنرێت بۆ پاراستنی تەندروستیمان ، لەبەر ئەوەی یارمەتی بەجێهێنانی چەندین کردار دەدات لە لەشماندا. گرنگترینی ئەو کردارانەش بریتییە لە گۆڕینی خۆراک بۆ ووزە و پڵراستنی بەهێزی ئێسکەکان.
گرنگترین نیشانەکانی کەمی ئەم کانزایە لە لەشماندا بریتیەلە:
هەست کردن بە ماندوێتی.
کرژبوونی ماسولکەکان.
تێکچوونی تەندروستی مێشک .
لاواز بوونی ئێسکەکان.
بێ هێزی ماسولکەکان
بەرزی فشاری خوێن.
تێکچوونی لێدانی دڵ.
ڕەنگە ئەم نیشانانە هاوشێوە بن لەگەڵ نیشانەکانی چەندین نەخۆشی و کێشەی تەندروستی تر ،، بەڵام باشترین ڕێگە بۆ زانینی ئاستی ئەم کانزا گرنگە لە لەشماندا بریتیە لە پشکنینی تاقیگەیی و دەستنیشان کردنی لە لایەن پزیشکەوە.
سەرچاوەکان :
سپێناخ ، چەرەس ، نانی گەنم ، کاکاو ، ناوکی کونجی ، ناوکی شوتی ، ماسی ، ئەڤۆگادۆ ، مۆز ، بامێ ، تۆوی کەتان.
وەڵام بدەوه