بە پێ ی ڕاپۆرتێکی پێگەی only my health ، ئەم خۆراکانە بۆ تەندروستی سییەکانمان زۆر گرنگن :ـ قەیسی :
ڕێژەیەکی زۆر لە فیتامین A تێدایە ،کە پارێزگاری لە لە ڕووپۆشی کۆئەندامی هەناسەدان دەکات و چارەسەری دەکات. چای سەوز
ڕۆژانە خواردنەوەی دوو کوپ لەم چایە ،یارمەتی پشودانی ماسولکەکانی سییەکان دەدات و هەوکردنەکانی کەم دەکاتەوە. تەماتە
ئەو لیکۆبینەی کە لە پێکهاتەی تەماتەدا هەیە ، وا دەکات سیفەتی دژە ئۆکسانی هەبێت ، وە هەروەها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردنی ڕێڕەوە هەواییەکانی کۆئەندامی هەناسە. زەنجەبیل
بە تێکەڵکردنی لەگەڵ چای سەوزدا بە باشترین خواردنەوە دادەنرێت بۆ ڕزگاربوون لە ژەهری ناو سییەکان و بۆشاییە هەواییەکانی. سیر
بەکتریای زیانبەخشی ناو سییەکان لەناو دەبات و هەوکردن کەم دەکاتەوە ، بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی ماددەی ئیلیسین کە بە سییەکانی دەبەخشێت. مزرەمەنییەکان
میوەکانی وەکو پرتەقاڵ و لیمۆ و لالەنگی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین C لەخۆ دەگرن کە ڕووبەڕووی هەوکردنی سیێەکان دەبێتەوە و کرداری هەناسەدان ئاسان دەکەن. گوێز
دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری ئۆمێگا3 هێز و تەندروستی ماسولکەکان زیاد دەکات. سەوزە گەڵادارەکان
ئەو ڤیتامینانە لەخۆ دەگرن کە تەندروستی سییەکان دەپارێزن. دانەوێڵە تەواوەکان
برنجی قاوەیی و شۆفان بە دژە ئۆکسان هەژمار دەکرێن و کرداری خۆراکی لە ناو سییەکاندا باشتر دەکەن. بڕۆکلی
ڕێژەیەکی بەرز ڕیشاڵی تێدایە و بە توانایە لە ڕووبەڕووبونەوەی هەوکردندا و ماددەی سولفورامان لە خۆ دەگرێت کە یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە بەکتریا زیانبەخشەکان.
وەڵام بدەوه