کەمی ئەو پڕۆتینەی کە پێکهێنەری سەرەکی خانەکانی خڕۆکە سوورەکانی ناو خوێنە دەبێتە هۆی کەم خوێنی یان کەمی ئەو هیمۆگڵۆبینەی کە ئۆکسجین دەگوازێتەوە بۆ خانەکانی لەش و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن فڕێ دەداتە دەرەوە ، وە هەروەها کەمی ڤیتامین B12 بە هەمان شێوە دەبێتە هۆی کەم خوێنی.
هاوکات ڤیتامین B12 بە یەکێک لەو ڤیتامینانە دادەنرێت کە دەچێتە ناو پێکهاتەی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە و کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی کەم خوێنی .
وە پێگەی ئەلیکتڕۆنی (مید پورتاڵ) باسی لەو هۆکارانەی کەم خوێنی کردووە کە بەهۆی کەمی B12 دروست دەبن.
وە پزیشکان لەم بارەیەوە دەڵێن کەمی ئەو پڕۆتینەی کە لەگەڵ ڤیتامین B12 یەک دەگرێت و یارمەتی هەڵمژینی دەدات لە خوێندا بە کاراکتەرێکی بنەڕەتی کەم خوێنی دادەنرێت ، وە هەروەها لابردنی بەشێکی گەدە کرداری هەڵمژینی ڤیتامین B12 لاواز دەکات ، وە هەروەها هەندێ لە نەخۆشیەکانی گەدە بە تایبەتیش نەخۆشی کرۆن دەبنە هۆی لاوازی هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان لەلایەن گەدەوە.
وە ئەو کەسانەی کە ڕووەکین زیاتر تووشی کەمی ئەو ڤیتامینە دەبن چونکە ئەم ڤیتامینە لە گۆشت و شیر و ماسیدا هەیە.
خواردنی هەندێ لەو دەرمانانەی کە ترشەلۆکی گەدە کەم دەکەنەوە دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامین B12.
هەندێ کەس لەشیان لە ڕووی کاری ڤیتامین B12 کێشەی هەیە ، واتە ڕێژەی هەبوونی ئەم ڤیتامینە لەناو خوێنیاندا سروشتیە و کێشەی نیە لە ڕووی بڕەوە بەڵام ئالیەتی خواردنی ڤیتامینەکە لەناو خانەکەدا لەکار کەوتووە ، بەمەش هەڵمژینی ئەم ڤیتامینە لەلایەن لەش و خانەکانەوە کەم دەبێتەوە و دوا جاریش کەم خوێنی ڕوودەدات.
وەڵام بدەوه