بە پێی ئەنجامەکانی تۆێژینەوەیەکی زانستی کە لە گۆڤاری sport science for health دا بڵاوکراوەتەوە ،، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە زیاتر لە 8 کاتژمێر دادەنیشن بەهۆی کاری ماڵەوە یان بەهۆی سروشتی کارەکەیانەوە ئەوا ئەم دانیشتنە زۆره کاریگەری نەرێنی دروست دەکات لەسەر تەندروستی مێشکیان.
ئەم توێژینەوەیە لە لایەن زانکۆی هیدرسفیڵدی بەریتانییەوە ئەنجام دراوە و زیاتر لە 300 کەس بەشدارییان تێدا کردووە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەم کەسانه زۆر کەسانێکی چالاکن بەڵام ڕۆژانە بەهۆی کارەکەیانەوە زیاتر لە 8 کاتژمێر دادەنیشن.
وە بە لەبەرچاوگرتنی دیمۆگرافیا و ئەو دۆخە تەندروستیانەی کە کەسەکان هەیانبووە زاناکان بۆیان دەرکەوتووە کە دانیشتنی زۆری ڕۆژانەیان کاریگەری خراپی لەسەر مێشکی ئەم کەسانە دروست کردووە.
وە لە کۆتاییدا زاناکان ووتیان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی زۆر دانیشتن پێویستە چالاکی جەستەیی زیاتر بکرێت و ڕێ ڕۆشتن لەناو پانتاییەکی سەوزایی جواندا بژاردەیەکی زۆر باش و تەندروستە.
وەڵام بدەوه