زینک بەزۆری لە فاسۆلیا و زەردێنەی هێڵکەدا هەیە.
ئەگەر دەم و لوتی منداڵەکەت وشک دەبێتەوە، ئەوە ئەگەری هەیە ڤیتامین B12 ی کەم بێت.
ئەم ڤیتامینە بە زۆری لە شیر و ماست و پەنیر و مریشکدا هەیە.
ئەگەر قاچەکانی منداڵەکەت ئازاری هەبوو، ئەوە ئەگەری هەیە ڤیتامین D کەم بێت.
ئەم ڤیتامینە ڕاستەوخۆ لە خۆری بەیانیانەوە وەردەگیرێت، یاخود لە قارچک و خواردنە دەریایەکان.
ئەگەر منداڵەکەت بەباشی ناخەوێ، ئەوە ئەگەری هەیە کالسیۆمی کەم بێت.
ئەم مادەیە بە زۆری لە هێلکە و شیرەمەنیەکاندا هەیە.
ئەگەر بەردەوام منداڵەکەت هەست بە ماندوویەتی دەکات، ئەوە ئەگەری هەیە مادەی ئاسنی کەم بێت.
ئەم مادەیە لە گۆشتی سور و سپێناخ و نیسک و قۆخ و کشمیشدا هەیە، بەڵام نابێت دوای ئەم خواردنانە چایی و شیرینەمەنیاکان بخوات.
وەڵام بدەوه