پێگەی ئەلیکتڕۆنی Interia لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە نەخواردنی ژەمی بەیانیان و خواردنەوەی شەربەت یان چا بە برسێتی کارێکی هەڵە و نا تەندروستە.
شەربەتی مزرەمەنیەکان بڕێکی زۆر باش ڤیتامین C لەخۆ دەگرن کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئامێری بەرگری لەش ، بەڵام خواردنی بڕێکی کەمیش لەم شەربەتانە بە برسێتی دەبێتە هۆی کرژبوونی گەدە و سوتانەوەی.
شەربەتی تەماتە ترشەلۆکی گەدە زیاد دەکات و دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازار و قورسی کرداری هەرس.
هەروەها خواردنەوەی چا و قاوە بە برسێتی کارێکی هەڵەیە و هاوسەنگی ترشەلۆکی گەدە تێک دەدات و دەبێتە هۆی وشکبوونەوە.
خواردنەوەی قاوەی ڕەش بە برسێتی دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەش هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ زیاتر دەربدات ، و دەبێتە هۆی خێرا لێدانی دڵ و نیگەرانی.
وە هەروەها خواردنەوەی خۆراکە گازیەکان بە برسێتی زۆر مەترسیدارە و بەگوێرەی ووتەی پزیشکان کاری جگەر و پەنکریاس و گەدە قورس دەکات و زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت و دەبێەە هۆی دروست بوونی نەخۆشییە جۆراو جۆرەکان.
وەڵام بدەوه