چۆن خۆت لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەپارێزیت؟ 

🔹 وەزارەتی تەندروستی میسڕ چەند ئامۆژگاریەکی بڵاوکردۆتەوە بۆ خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن کە بریتین لە :_
یەکەم : یەکەم ڕێنمایی بریتیە لە پێوانەکردنی پەستانی خوێنی لەشت بەپێی بەرنامەیەک کە مانگانە یان هەفتانە بێت بە مەبەستی زوو دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکە.
دووەم : بەکارهێنانی سرکە و لیمۆ و بەهاراتەکان وەکو جێگرەوەیەک بۆ خوێی خۆراک بۆ دوور کەوتنەوە لە تووش بوون.
سێیەم : دوورکەوتنەوە لە خواردنی خۆراکە لە قتوو نراوەکان لەبەرئەوەی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی تووش بوون بە بەرز بوونەوەی فشاری خوێن .
چوارەم : زۆر خواردنی سەوزە و میوەی تازە و ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی.

🔹 وە لە کۆتاییشدا وەزارەتەکە هۆشداری داوە لە زیانەکانی جگەرە کێشان وەکو یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.