زیادە ڕەوی کردن لە خواردنی گۆشتدا مەترسیدارە لەبەرئەوە یەکێک لە پسپۆڕانی خۆراک بەناوی ( ماریات موجینا) باس لە شێوازی تەندروستی لێنان و کوڵاندنی گۆشت دەکات و باس لەوەش دەکات کە لەشمان ڕۆژانە پێویستی بە چەند بڕ پڕۆتینی ئاژەڵی هەیە.
ئەم خانمە پزیشکە لە لێدوانێکیدا بۆ یەکێک لە پێگە ئەلیکتڕۆنیەکان ئەوەی ڕوون کردۆتەوە کە لەشی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بە یەک گرام لە پڕۆتین هەیە بۆ هەر کیلۆیەک لە کێش.
وە ئەم خانمە پزیشکە تێبینی ئەوەی کردووە کە 100 گرام گۆشت بڕی 18 بۆ 20 گرام پڕۆتینی ئاژەڵی لەخۆ دەگرێت وە هەندێ جار دەگاتە 30 گرام ، وە بۆ ئەوەی بڕی ئەو گۆشتە بزانیت کە پێویستە بیخۆیت ئەوا دەبێت ژمارەی کێشی لەشت جارانی 3 بکەیت.
هەروەها ووتی بۆ کەسێک کە کێشی 60 کیلۆگرام بێت لەوانەیە 180 گرام لە گۆشت کەم بێت و تێری پێ نەخوات لەبەرئەوە وا باشترە کولەکە و سەوزە و گێزەر زیاد بکات بۆ سەر گۆشتی لە قیمە دراو یان گۆشتی پارچە پارچە کراو و چەند دەتوانێت یەکەی گەرمۆکەی ئەم خۆراکە کەم بکاتەوە بۆ نمونە زیاد کردنی پیاز و کولەکەی زەرد .
بە زیادکردنی ئەم سەوزانە بۆ گۆشتی کوڵاو تەنها بڕی خۆراکەکە زیاد ناکات بەڵکو پێکهاتەکەشی دەگۆڕێت بۆ پێکهاتەیەکی بەسوود .
لە کۆتاییدا ووتی باشترین ڕێگا بۆ کوڵاندن و ئامادەکردنی گۆشت بۆ منداڵان بریتیە لە لەقیمەدانی گۆشتەکە و کردنی بە قیمە و پاشان ئامادەکردنی ، وە هەروەها بۆ پێگەیشتووان باشترین ڕێگای ئامادەکردنی گۆشت بریتیە لە کوڵاندنی لە مەنجەڵی بوخاردا.
وەڵام بدەوه