خانمە پسپۆڕێکی بواری خۆراکی ڕووسی بەناوی (ئیرینا بیساریفا) باسی ئەو زەیتانە دەکات کە زۆرترین سوودیان بۆ لەش هەیە ، و لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی زفیزدا ووتی : زەیتی گوڵە بەڕۆژە ئەو زەیتەیە کە لە هەموو زەیتە ڕوەکیەکانی تر زیاتر بەکاردەهێنرێت و ڕێژەیەکی زۆر لە چەوریە جۆربەجۆرە ناتێرەکان لەخۆ دەگرێت و توانای بەرگەگرتنی گەرمی زۆر کەمە و زۆر زوو دەئۆکسێت ، لەبەرئەوە زۆر مەترسیدارە کە خۆراک بەم زەیتە ئامادەبکرێت بەتایبەتی ئەگەر چەند جارێک بەکاربهێنرێتەوە.
هەروەها ووتی ئێمە دوو جۆر زەیتی گوڵە بەڕۆژەمان هەیە ، جۆرێکیان بە گەرم کردن ئامادە دەکرێت و جۆرێکی تریان بە ڕێگای سارد ئامادە دەکرێت ، وە ئەو زەیتی گوڵە بەڕۆژەیەی کە بە ڕێگای سارد ئامادە دەکرێت بە بەسوودترین زەیت دادەنرێت بۆ لەش و ڤیتامین D و ئۆمێگا 3 و ئۆمێگا 6 و ڤیتامین K لەخۆ دەگرێت ئەمەش ئەگەر بەڕێژەی کەم بەکاربهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا کە زەیتی زەیتون زۆر بەسوودە بۆ لەش و کەمترین زیان بە لەش دەگەیەنێت بەتایبەتی ئەگەر ئەو جۆرەی بەکاربهێنرێت کە بە ڕێگای سارد ئامادە دەکرێت.
ئەو خانمە پسپۆڕە لە درێژەی قسەکانیدا باسی گرنگی و سوودەکانی کەرەی کرد و ووتی : سوودی زۆر گەورەی بۆ لەش هەیە و یارمەتی لەناوبردنی هەوکردن دەدات و کاری دڵ ئاسان دەکات و بۆڕیەکانی خوێن بەهێز دەکات و سەرچاوەی ڤیتامین A و B و ووزەی پێویست بە لەش دەدات.
بەڵام ئەو کەرەیەی کە زۆرترین بڕی چەوری لەخۆ دەگرێت زۆر تەندروست ترە بۆ لەش لەجاو ئەو کەرانەی کە کەمترین چەوری لەخۆ دەگرن و وا باشترە ئەو کەرانە بکڕین کە ڕێژەی چەورییەکەی 82.5% .
وەڵام بدەوه