لەکاتی توشبوون بە قەبزیدا نابێت ئەم خۆراکانە بخورێن 

🔹 1. بەرهەمە شیرەمەنییەکان
ئەم بەرهەمانە ڕێژەیەکی زۆر چەورییان تێدایە و دەینە هۆی هەڵئاوسانی سک ، لەبەر ئەوە پێویستە ئەو خۆراکانە بخورێن کە کەم چەورین و ماددەی برۆبیوتیک لەخۆ دەگرن بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی بەکتریا بۆ گەدە.
🔹 2. ژەمە خێراکان
لەبەر ئەوەی ئەم ژەمانە ڕیشاڵی کەم لەخۆ دەگرن و دەوڵەمەندن بە چەورییە تێرەکان درەنگ هەرس دەبن و قورساییەکی زۆر لەسەر گەدە و ڕیخۆڵەکان دروست دەکەن.
🔹 3. خۆراکە سوورەکراوەکان
لەکاتی قەبزیدا هەرس کردنی ئەم خۆراکانە زۆر گران دەبێت لەبەر ئەو چەورییە تێرەی کە هەیەتی.
🔹 4. هێلکه
لەو خۆراکانەیە کە هەرس کردنی کاتێکی زۆری پێویستە ، لەبەر ئەوە پزیشکان هێلکە لە ڕیزی ئەو خۆراکانەدا دادەنێن کە نابێت لەکاتی قەبزیدا بخورێت.
🔹 5. گۆشت
وا باشترە ئەو کەسانەی کێشەی قەبزییان هەیە دوور بکەونەوە لە خواردنی گۆشت ، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و بڕێکی کەم ڕیشاڵی تێدایە و ووشکبونەوەی زیاتر دروست دەکات.
🔹 6. هەویرەمەنییەکان
ئاردی سپی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدراتی ساکار و ڕیشاڵەکەی داماڵراوە ، لەبەر ئەوە دەبێتە ماددەیەکی قورس بۆ سەر گەدە، بە تایبەتیش ئەو جۆرانەی کە لەکاتی ئامادەکردنیدا ڕۆن و کەرەی بۆ زیاد دەکرێت.