1. سپێناخ
بەکتریا سوودبەخشەکان لە خۆ دەگرێت، بەسوودە بۆ نەهێشتنی هەستیاری و شەکرەی دووگیانی و هەوکردن و ڕێگری کردن لە زیادبوونی کێش.
2. گوێز
ترشە چەوری ئۆمێگا 3 و دژە ئۆکسانێکی زۆر لە پێکهاتەیدا هەیە ، ڕۆژانە خواردنی یەک دەنک گۆێز کاری هاتوچۆکردنی خوێن لەناو دڵ و بۆرییەکانی خوێندا ئاسان دەکات و ڕێگری دەکات لە تەشەنەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
3.تەماتە
باشترین خۆراکەکانە بۆ تەندروستی خانمان لەبەر بوونی دژە ئۆکسانێکی زۆر لە پێکهاتەیدا کە بە لیکۆبین ناسراوە ، لەشی خانمان لە شێرپەنجەی سنگ و دیواری منداڵان سی و گەدە دەپارێزێت.
4. چەوەندەر
هەردوو ماددەی بیتالین و بیتین لە پێکهاتەیدا هەیە کە وەکو دژە ئۆکسان کار دەکەن و هەوکردن لەناو دەبەن.
5. مۆز
دەوڵەمەندە بە پۆتاسێۆم و لەبەرامبەریشدا ڕێژەیەکی زۆر کەم سۆدیۆم لەخۆ دەگرێت لەبەر ئەوە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ هاوسەنگ کردن و دابەزاندنی فشاری خوێن و پاراستنی لەش لە جەڵتەی مێشک و دڵ.
6. بیبەری سوور
باشترین سەرچاوەی ڤیتامین C يە و کە ڕەگەزێکی خۆراکی گرنگە بۆ تەندروستی پێست و بەهێزکردنی بەرگری لەش.
7. دارچینی
ماددەی برانسۆسیانین و سینامالدیهید لەخۆ دەگرێت کە ڕێگری دەکەن لە پێکهاتنی ئەو پڕۆتینەی دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی زەهایمەر.
8. کولەکەی زەرد
دەوڵەمەندە بە بیتاکارۆتین و ڤیتامین A ، لەبەر ئەوە بۆ باشترکردنی بینایی و پاراستنی تەندروستی چاوەکان گرنگە.
9. ماسی سەلەمۆن
دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمێگا3 بۆ تەندروستی دڵ و بۆرییەکانی خوێن زۆر گرنگە.
10. نانی دانەوێڵەی تەواو
بەهۆی دەوڵەمەندی ئەم جۆرە نانە بە ڕیشاڵ ، بۆ تەندروستی کۆئەندامی هەرس زۆر گرنگە و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
11. گۆشتی مانگا
گۆشتی مانگای بێ چەوری باشترین سەرچاوەی ماددەی ئاسنە بۆ خانمان ، خواردنی ئەم جۆرە گۆشتە هەفتانە یەک جار ئاسنی پێویستی لەشی خانمان دابین دەکات.
12. نیسک
ژەمە خۆراکێکی زۆر گرنگ و پێویستە بۆ خانمان خواردنی هەفتانە یەک ژەم ئاستی شەکری لەشی خانمان ڕێکدەخات.
وەڵام بدەوه