توێژینەوەیەک ئەوەی دەرخستووە ئەو کەسانەی کە هەنگاوی خێرا دەنێن و بەخێرایی ڕێ دەکەن تەمەنێکی درێژتر دەژین بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشی لەشیان .
توێژەران ووتیان 475 هەزار کەس بەشداریان لە توێژینەوەکەیاندا کردووە کە تەمەنیان لە پەنجا ساڵیدایە و بەپێی شێوازی ڕۆیشتنیان دابەشیان کردوون بەسەر سێ گروپ دا (ئەوانەی لەسەرخۆ ڕێ دەکەن ، ئەوانەی ڕۆیشتنیان مامناوەندە ، ئەوانەی خێرا دەڕۆن ).
دەرکەوت ئەو خانمانەی کە خێرا دەڕۆن ناوەندی تەمەنیان دەگاتە 87 ساڵ بە بەراورد کردن بەو خانمانەی کە لەسەرخۆ دەڕۆن و ناوەندی تەمەنیان دەگاتە 72 ساڵ .
وە لە بەرامبەریشدا ناوەندی تەمەنی ئەو پیاوانەی کە خێرا دەڕۆن دەگاتە نزیکەی 86 ساڵ بە بەراورد لەگەڵ ئەو پیاوانەی کە لەسەرخۆ دەڕۆن کە ناوەندی تەمەنیان دەگاتە 65 ساڵ .
وە فرانسیسکۆ زاکاردی زانای درم ناسی لە لێدوانێکیدا لەسەر توێژینەوەکە ووتی ((چاڵاکی جەستەیی “کاری جەستەیی” هۆکارێکی گرنگە بۆ درێژ بوونی تەمەنی مرۆڤ )) .
وە ڕۆژنامەی BMJ بەریتانیش لەلایەن خۆیەوە هەستا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک کە تیایدا هاتووە (ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە کاتژمێرێک ڕێ دەکەن ناوەندی تەمەنیان 40 ساڵ زیاترە لەو کەسانەی کە کەمتر لە کاتژمێرێک ڕۆژانە ڕێ دەکەن).
وەڵام بدەوه