ئەو خۆراکانەی کە نابێت دوای تەمەنی 40 ساڵی بخورێن

🔹 میخائیل زایوتین پزیشکی پسپۆڕی بواری خۆراک ئامۆژگاری دەکات بە نەخواردنی یان کەم بەکارهێنانی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدراتی ساکار و خوێ ، لەگەڵ بەرهەمە ئامادەکراوەکان بەتایبەتی دوای تەمەنی 40 ساڵی.
🔹 ئەو پزیشکە دەڵێت : ” زۆر گرنگە واز لە بەکارهێنانی ڕۆژانەی شەکر و مڕەبا و هەنگوین و خواردنەوە شیرینەکان و نانی سپی و شیرینی و مەعکەڕۆنی و شوکولاتە و شیر و ئایس کرێم بهێنن ” .
وە هۆشداری دا کە نەخۆشیەکانی شەکرە و کرژبوونی دەمارەکان و نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک و نەخۆشی زەهایمەر پەیوەندیان بە خواردنی بڕێکی زۆری کاربۆهیدراتی ساکارەوە هەیە .
وە هەروەها ووتیشی پێویستە دوای تەمەنی چل ساڵی بوەستن لە خواردنی ژەمە سوکەکانی وەکو (چبسی پەتاتە و نانی بە خومرە و خواردنەوە گازیەکان و چەرەسات و ژەمە سوکەکان و مەعکەڕۆنی و شۆربا خێراکان ) .
🔹 هاوکات ووتی : ” لە ڕووی ئەو زیانەوە کە پێمان دەگەیەنێت ئەم ژەمە خێرایانە بێجگە لە یەکەی گەرمی بەتاڵ کۆمەڵێک زیادەی تری دروستکراو و تام و ماددەی پارێزەر (حافضة) لەخۆ دەگرێت .
وە ووتیشی لە دوای تەمەنی 40 ساڵیەوە زۆر مەترسیدارە زیادە ڕەوی بکرێت لەو خۆراکانە دا کە ڕێژەیەکی زۆر خوێ لەخۆ دەگرن ، لەبەرئەوەی ئەمە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و زیادبوونی مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک .
🔹 دواجار ووتی پێویستە واز لە خواردنی ( گۆشتی دروستکراو بهێنین کە بەشێوەی جیاواز هەیە ، لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر نیترات و چەوری گۆڕاو و ماددەی پارێزەر و هەندێ ماددەی تر لەخۆ دەگرن کە زۆر مەترسیدارە بۆ لەش و بەپێی توێژینەوەکان هۆکارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.