1 – هەست کردن بە ماندوویی :
هەست کردن بە ماندوێتی ناسروشتی و هیلاکی زۆر یەکێک لە نیشانە هەرە دیارەکانی کەمی ماددەی ئاسنە لە لەشدا . 2 – زەرد هەڵگەڕان ( لون الباهت ) :
پێستی مردوو ( زەرد هەڵگەڕان ) ی پێست و ڕەنگی پێلوی خوارەوە لە نیشانە بڵاوەکانی کەمی ماددەی ئاسنە . 3 – هەناسە توندی :
هیمۆگڵۆبینی خانەکانی خڕۆکە سورەکانی خوێن ئۆکسجین دەگوازنەوە بۆ هەموو بەشەکانی لەش ، وە کاتێک ڕێژەی هیمۆگڵۆبین لە خوێندا دادەبەزێت بەهۆی کەمی ماددەی ئاسن لە لەشدا ئاستی ئۆکسجینیش دادەبەزێت . 4 – سەر ئێشە و سەرگێژ خواردن :
کەمی هیمۆگڵۆبین واتای ئەوەیە کە بڕی پێویستی ئۆکسجین ناگات بە خانەکانی مێشک ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی بۆڕیەکانی خوێن . 5 – دڵە کوتێ :
لە دۆخەکانی کەمی ماددەی ئاسن دا ، پێویستە لەسەر دڵ هەوڵی زیاتر بدات بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ سەرجەم بەشەکانی لەش . 6 – تێکچوون و ووشک هەڵگەڕانی قژ و پێست :
بە هەمان شێوە لەکاتی نەبوونی بڕی پێویستی ماددەی ئاسن لە لەشدا قژ و پێست بڕێکی کەمتری ئۆکسجینیان دەست دەکەوێت لە خوێنەوە . 7 – هەڵئاوسان و دروست بوونی کێشە لە دەم و زماندا :
نیشانەکانی بریتین لە هەوکردن و قڵیشان لەناو دەمدا . 8 – سڕ بوونی پێ یەکان :
ئەوانەی کە کێشەی کەم خوێنیان هەیە بەهۆی کەمی ماددەی ئاسن زیاتر تووشی سڕ بوونی قاچەکانیان دەبن .
وەڵام بدەوه