چەند ڕێگەیەکی زیرەکانە بۆ خواردنی ڕێژەیەکی کەمتر لە شەکر

🔹 1- خواردنی ئاو لە جیاتی سۆدە :
خواردنەوەی ئاو لە بری خواردنەوە گازیەکان لەشت دەپارێزێت لە 24 هەزار گرام شەکر و زیاتر لە 50 هەزار یەکەی گەرمۆکە ( کالۆری ) لە ماوەی ساڵێکدا ئەمەش لە کۆتاییدا یارمەتیت دەدات بۆ لەدەستدانی 15 پاوەند ( رطل ) لە کێشی لەشت .
🔹 2 – خۆراکە ئامادەکراوەکان :
دوور بکەرەوە لە کڕینی خۆراکە دروست کراوەکان لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر شەکر لە خۆیان دەگرن و بیانگۆڕە بەو خۆراکانەی کە ئامادەکراو نین .
🔹 3 – خۆت نان دروست بکە :
لە دروست کردنی ناندا ( هەویرەمەنیەکاندا ) پشت بە خۆت ببەستە ، بۆ ئەوەی ئەو شتانەی بۆ زیاد بکەیت کە تەندروستن وەکو میوەی سروشتی و بەهارات .
🔹 4 – سۆس بۆ زەڵاتەکان بە ویستی خۆت دروست بکە :
هەرگیز سۆسە ئامادەکراوەکان مەکڕە ، بەڵکو لە ماڵەوە خۆت دروستیان بکە و ئەو پێکهاتە تەندروستانەی بۆ زیاد بکە کە خۆت دەتەوێت وەکو زەیتی زەیتون و سرکە و ئاوی لیمۆ و سەوزەی تازە و بەهاراتی وشککراوە .
🔹 5 – بیرۆکەیەکی نوێ بۆ نانی بەیانی :
لە بەیانیاندا ئاردی شۆفان بەکاربهێنە بۆ دروست کردنی نان و میوەی نوێی بۆ زیاد بکە .