خوێنی ئاڵتوونی  

چی ئەزانیت لەبارەی دەگمەنترین گروپی خوێن لە جیهاندا؟

 گروپی خوێنی ” Rh null ” بە یەکێک لە دەگمەنترین جۆرەکانی خوێن دادەنرێت لە جیهاندا بە جۆرێک کە لە سەرتاسەری جیهاندا تەنها 40 کەس ئەم گروپە خوێنەیان هەیە ، هەر لەبەر ئەوەشە کە پێ ی دەوترێت گروپی خوێنی ئاڵتوونی .
🔹 نهێنی جیاوازی ئەم گروپە خوێنە ئەوەیە کە ڕوکاری خانەکانی خوێن بە چەند پێکهێنەرێک داپۆشراون کە پێیان دەوترێت ( دروست کەری دژە تەن ) یان (ئەنتیجینی خوێن ) (المستضادات ) كە ژمارەیان 342 ئەنتیجینە ، وە بە گوێرەی پێگەی ” Fox News ” ئەم دروستکەری دژە تەنانە یان ئەم ئەنتیجینانە (المستضادات ) : بریتین لە چەند پێکهاتەیەکی کیمیایی کە کار دەکەن بۆ دروست کردنی دژە تەنەکان و بەرگری لە لەش دەکەن لەکاتی هاتنە ژوورەوەی میکرۆب و تەنە نامۆکان ،، وە گروپی خوێنی مرۆڤ بە گوێرەی بوون و نەبوونی ئەم دروست کەری دژە تەنانە (ئەنتی جینانە ) دیاری دەکرێت.
160 ئەنتی جین لە نێوان 342 ئەنتی جیندا گشتی و بەربڵاوە لە نێوان ڕێژەیەکی زۆری خەڵکیدا ، وە گروپێکی خوێن بە دەگمەن دادەنرێت ئەگەر کێشەی کەمی ئەنتی جینەکانی لای 99% خەڵکی ئەرێنی بوو ، وە گروپێکی خوێن بە زۆر دەگمەن دادەنرێت ئەگەر کەمی ئەنتی جینەکانی لای 99.99% خەڵکی ئەرێنی بوو.

🔹 دۆزینەوەی خوێنی ئاڵتوونی
🔹 لە ساڵی 1961 دا زاناکان گروپێکی خوێنی زۆر دەگمەنیان دۆزییەوە و ناویان لێ نا گروپی خوێنی ئاڵتوونی ” Rh_null ” ،، ئەم گروپە خوێنە 61 ئەنتی جینی کەمترە لە چاو سیستمی گروپە خوێنەکانی تردا، وە لە ماوەی 49 ساڵی دواتردا لە سەرتاسەری جیهاندا تەنها 43 کەسی تر تۆمار کران کە خاوەنی ئەم گروپە خوێنە زۆر دەگمەنەن .
🔹 یەکێک لە هەڵگرە زۆر بەناوبانگەکانی ئەم گروپە خوێنە منداڵێک بوو بە ناوی ” تۆماس ” ئەم منداڵە لە ساڵی 1974 دا کە تەمەنی 10 ساڵان بوو سەردانی نەخۆشخانەی زانکۆی جنێفی کرد بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنیێک ، لەو سەردەمەدا تەنها 35 کۆمەڵەی خوێن ناسرابوون ،بەڵام تۆماس سەر بە هیچکام لەو گروپانە نەبوو نە بە شێوازی ئەرێنی و نە بە شێوازی نەرێنی ، وە هیچ ئەنتیجینێکیشی نەبوو کە ووتوێژی لەبارەوە بکرێت ، وە لە ڕووە تەکنیکییەکەیەوە نە ئەبوو تۆماس لە ژیاندا مابێتەوە ، ئەم دۆخەی تۆماس پزیشکە چارەسەرکەرەکەی تووشی سەرسوڕمان کرد ،، لەبەر ئەوە بڕیاری دا ئەو منداڵە بنێرێت بۆ ئەمستردام و پاریس بۆ تاقیکردنەوە و پشکنینی خوێن ، وە لەوێ پزیشکان جەختییان لەسەر ئەوە کردەوە کە تۆماس خاوەنی گروپێکی خوێنی زۆر دەگمەنە کە پێ ی دەوترێت ” Rh null ” ، ئەوەی کە لێرەدا بە بیری تۆدا دێت ئەوەیە !(ئەگەر هاتوو و تۆ گروپی خوێنەکەت لە جۆری Rh null بێت ئەوا دەبیتە جێی گرنگی پێدان و بایەخی زاناکان و پزیشکان لە لایەک وە لە لایەکی ترەوە دەتوانیت ببیت بە فریاد ڕەسێک بۆ ڕزگار کردنی ژیانی کەسێکی تر کە هەڵگری هەمان ئەم گروپە خوێنە دەگمەنەی تۆیە و پێویستی بە بەخشەری خوێنە لە سەرتاسەری جیهاندا.

🔹 چی ڕوودەدات ئەگەر گروپی خوێنی ئاڵتوونی خوێن لە گروپە خوێنەکانی تر وەربگرن ؟
کێشەی سەرەکی و گەورەی هەڵگرانی خوێنی ئاڵتوونی ئەوەیە کە ناتوانرێت خوێنیان لە گروپەکانی ترەوە بۆ بگوازرێتەوە ، بەڵکو تەنها دەبێت لە هەمان گروپی خۆیان خوێن وەربگرن ،،، وە لە بەر ئەوەی گروپی خوێنەکەیان زۆر دەگمەنە رۆر بە زەحمەت دەتوانن کەسێک بدۆزنەوە کە خوێنی لێ وەربگرن.
کاتێک کەسێک لە گروپی خوێنی ئاڵتوونی خوێن لە خوێن بەخشێکەوە وەردەگرێت ئەوا ئامێری بەرگری کەسەکە تەنها ئەو ئەنتی جینانە وەردەگرێت کە لەگەڵ گروپە خوێنەکەی خۆیدا دەگونجێت ، خۆ ئەگەر هاتوو نەگونجا واتە گروپێکی خوێنی هەڵەی وەرگرت ئەوا ئامێری بەرگری کەسەکە هێرش دەکاتە سەر خڕۆکە سوورەکانی خوێن و ئەنجامی کارەساتباری لێ ئەکەوێتەوە.

🔹 د. مستەفا ئەحمەد ئەرگوشی
🔹 سەرنووسەری ئۆزۆن