( ئەرتۆرۆ مۆیسینکۆ ) پسپۆڕێکی بواری خۆراکە و دەڵێت پێویستە هەندێ کەس پرتەقاڵ و لالەنگی نەخۆن ، ئەمەش بە گوێرەی کەناڵی ( ڕین T V ) ی ڕووسی.
لە پلەی یەکەمدا پێویستە خانمانی دووگیان ئەم ترشەمەنیانە نەخۆن بەتایبەتی لە قۆناغەکانی سەرەتای دووگیانیدا .
هەروەها ئەو کەسانەشی کە تووشی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس بوون وەکو ( برین و هەوکردنی گەدە و هەوکردنی قۆڵۆن ) نابێت ئەم میوەیە بخۆن .
( مویسینکۆ ) ئاماژەی بەوە داوە ئەگەر هاتوو بە ڕێژەیەکی زۆر پرتەقاڵ و لالەنگی بخورێت ئەوا بەرپەرچ دانەوەیەکی هەستیاری دروست دەبێت و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی هەستیاری پێست و لە دۆخە خراپەکانیشدا دەبێتە هۆی دروست بوونی هەستیاری لە ڕادەبەدەر ( صدمة الحساسية ) و دروست بوونی هەڵئاوسان لە ( الاخشية المخاطية ) و هەندێ ئاکامی ترسناکی تریشی لێ دەکەوێتەوە .
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەم مزرەمەنیانە کۆمەڵێک سوودی زۆریان هەیە لەبەرئەوەی دەوڵەمەندن بە ماددەی ( فلافونوید ) و ڕێژەی 40٪ ی ڤیتامین C پێویستی ڕۆژانەی لەش دابین دەکەن .
بەگوێرەی قسەکانی ئەو پزیشکە ڤیتامین C یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی درێژخایەنی ڕووکاری ناوەوەی خانەکان دەدات و ڕێگری دەکات لە هەوکردنی بۆڕیەکانی خوێن و یارمەتیدەرە بۆ درووست بوونی کۆلاجین ، وە هەروەها ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لالەنگی لە وەرزی زستان و پایزدا بە تەنها پارێزگاری لە بەرگری لەش ناکات بەڵکو یارمەتی بە گەنجی مانەوەی پێستیش دەدات .
وەڵام بدەوه