ڕەنگی بەڵغەم چۆن دروست دەبێت؟ چۆن یارمەتیمان دەدات لە دەستنیشان کردنی حاڵەتەکان؟

کاتێك ڤایرۆس یاخود بەکتریا دەچنە لەشەوە و دەبنە هۆی هەوکردن، لەو کاتەشدا خانەکانی بەرگری لەش هەوڵدەدەن بەرەنگاریی هەوکردنەکە دەبنەوە، ئەو خانە بەرگریانەی کە بوونەتە قوربانی لە جەنگی نێوان بەکتریا یان ڤایرۆسەکە، دەتوانن ڕەنگی بەڵغەمەکە دیار بکەن.

بۆ نموونە:
🔻ڕەنگی زەرد/سەوزی بەڵغەم ئاماژەیە بۆ پاشماوەی جەنگی خڕۆکە سپییەکان لەگەڵ بەکتریادا.
🔻بەڵغەمی شێوە لینج و سپیەکی ناڕوون گوزارشتە بۆ بوونی ڤایرۆس.
🔻بەڵغەمێکی ڕوون و سپی زۆر جار گوزارشت نییە لە حاڵەتێکی مەترسیدار دەتواندرێت بە چارەسەری سادە حاڵەتەکە ئاسایی ببێتەوە.
🔻بەڵغەمی ڕەنگی ژەنگاوی دەشێت ئاماژە بێت بۆ هەوکردنی سییەکان، لە کاتێکدا بەڵغەمی سوور یان پەمەیی دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ خوێنبەربوون لەناو سیستەمی هەناسەدان.

✅ڕەنگی بەڵغەم دەتوانێت نیشاندەرێکی یارمەتیدەر بێت بۆ دەستنیشانکردن لە ناسینەوەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان. بەڵام گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە ڕەنگی بەڵغەم بە تەنیا یەکلاکەرەوە نییە بۆ دەستنیشانکردن و دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا نیشانەکانی تر و پشکنینی پزیشکی لەبەرچاو بگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ورد.

سەرچاوە: کتێبی Community Pharmacy
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار