زۆر دانیشتن و کەمیی وەرزشکردن دەکرێت ببێتە هۆی خوران و هەوکردنی دەمار. دانیشتنی درێژخایەن دەبێتە هۆی فشار لەسەر دەمار و بەشی خوارەوەی بڕبڕەی پشتت، لەگەڵ ئەوەشدا کەمیی وەرزشکردن دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسولکەکان و ناهاوسەنگی لە لەشتدا دەکات.
ئەلیکترۆلایتەکانی ناو ئاو بریتین لە کانزاکانی وەک سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و کالیسیۆم کە یارمەتی ماسولکەکانت دەدەن بەو شێوەیەی کە پێویستە کاربکەن. کاتێک وەرزش دەکەیت لە ڕێگەی ئارەقەوە هەندێکیان لەدەست دەدەیت، ئەگەر زۆریش لەدەست بدەیت، قاچەکانت گرژ دەبن یان هەست بە لاوازی یان دەکەیت.
سەرچاوە: پێگەی WebMD
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار
وەڵام بدەوه