ڤیتامین سی ئاسایی (ترشی ئەسکۆربیك) یەکێکە لە ڤیتامینە لە ئاو تواوەکان (Water Soluble)، بەو واتایەی زوو لەلەشدا لەڕێگای میزەوە دەردەچن.
ڤیتامین سی پێویستە بۆ دروستبوونی کۆلاجین لە لەشدا، هەروەها بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی تەنە ئازادەکان، چونکە دژە ئۆکسانێکی چالاکە و سیستەمی بەرگری بەرزدەکاتەوە بۆ پاراستنی لەش لە نەخۆشی لەگەڵ چەندەها سوودی زۆر گرینگتر.
بەڵام نەوەی نوێی ڤیتامین سی کە دەکاتە ئیستەر سی (EsterC) بەشێوازێکی باشتر خزمەتمان دەکات. ئێستەر سی سێیەم نەوەی ڤیتامین سییە بە چەندین گۆڕانکاری و سوودی زۆر باشتر لە ڤیتامین سی ئاسایی.
ڤیتامین سی ئاسایی لە توخمی ترشی ئەسکۆربیک پێکدێت، لەکاتێکدا ئیستەر سی چەند توخمێکی پێکهێنەری سەرەکی تری تێدا بەکارهاتووە، لەوانەش:
Calcium ascorbate
Dehydroascorbic acid
Calcium threonate
بەگوێرەی پێکهاتەی ئەو توخمانە ئیستەر سی دەکەنە تواوە لە چەوریدا (Lipid Soluble)، واتا بۆ کاتێکی زیاتر دەمێنێتەوە و لەش زیاتر سودی لێوەردەگرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا pHی ڤیتامین سی ئاسایی لە نێوان ٢.٥ بۆ ٣.٥ ە ئەوەش وادەکات ترشێتی گەدە زیاد بکات و ناڕەحەتی درووست بکات لە هەندێك کەس، بەڵام pHی ئیستەر سی هاوسەنگە واتا ٧ە ئەمەش ئەو کێشەیە درووست ناکات.
ئیستەر سی دووهێندەی ڤیتامین سی ئاسایی خێراتر دەچێتە لەشەوە و وە دووهێندەی ڤیتامین سی ئاسایی زیاتر لەلەش دەمینێتەوە.
لەدوای وەرگرتنی ئیستەر سی ڕێژەی دەرچوونیان لەلەش لە ڕێگای میزەوە ٦ هێندە کەمترە بەراورد بە ڤیتامین سی ئاسایی بەمەش زیاتر لەلەش دەمێنێتەوە و سودی لێ وەردەگیرێت.
چڕیی پێکهاتەی ڤیتامین سی لە خڕۆکە سپییەکانی خوێن لە دوای وەرگرتنی ئیستەر سی دووهێندە زیاترن وەك لە ڤیتامین سی ئاسایی.
خواردنی ڕێژەیەکی ئیستەر سی بۆ ماوەیەکی کورت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئارەزووی نیکۆتین، لەبەر ئەوەی بە نیکۆتینەوە دەلکێت و یارمەتی دەدات بپاڵێورێت بە ئاسانی و ڕەوانەی جگەر و گورچیلەی دەکات تاوەکوو لەلەش بچێتە دەرەوە.
سەرچاوە: پێگەی Drugs.com
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار
وەڵام بدەوه