کاتێك پەنگوینەکان بێچوەکانیان دەمرن، هەوڵ دەدەن بێچووی بێ باوانی تر هەڵبگرنەوە و بەخێوی بکەن 

▪ پەنگوینەکان بوونەوەڕێکی سەرنجڕاکێشن، بەوە ناسراون ناتوانن بفڕن، بەڵام قەرەبووی دەکەنەوە بە توانایەکی باوەڕپێنەکراو لە مەلەکردن. 17 جۆری جیاوازی پەنگوین هەن و توانای ئەوەیان هەیە هەناسەیان ڕابگرن و بۆ قووڵایییەکی زۆر بچنە ناو ئاوەوە بۆ گەڕان بەدوای خۆراکدا. هەندێک جۆر دەتوانن تا ٢٠ خولەک لە ژێر ئاودا بمێننەوە!

▪ کاتێک پەنگوین هاوسەرێك دەدۆزێتەوە، بە شێوەیەکی گشتی تا کۆتایی ژیانیان پێکەوە دەمێننەوە و یەکتر دەناسنەوە. هەر جۆرە پەنگوینێك دەنگی تایبەتی خۆی هەیە کە بۆ پەیوەندیکردن لەناو گروپەکەی خۆیدا بەکاریدەهێنێت.

▪ ئەوەی کە زۆر جێگای سەرنجە هەڵگرتنەوەی بێچووەکانی ترە لە دوای مردن یاخود ونبوونی بێچووەکەی خۆی. دوای ئەوەی بەخێوکردن و هەڵگرتنەوەی بێچووی تر لە ناو پەنگویندا لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا بۆ دیاریکردنی ڕێژەی ڕوودانی و هۆکارە بایۆلۆژییەکان. توێژینەوەکە لە ماوەی ٢ ساڵدا لە شاری تێرێ ئەدێلی (ئەنتارکتیکا) ئەنجامدراوە. ▪ هەڵگرتنەوە و بەخێوکردنی بێچوو تاڕادەیەك لە 351 حاڵەت لە کۆی 2068 بێچوو لە گرووپێکی گەورە ئەوەش بە هۆی ڕفاندنەوە بوو لەلایەن باڵندەکانی تر لەوکاتەدا دایك و باوکەکە هەست بە تەنهایی دەکەن و هەوڵی هەڵگرتنەوەی ئەو بێچوانە دەدەن کە باوانیان لەلایان ئاژەڵەکانی ترەوە خوراون.

سەرچاوە: Sciencedirect

نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار