ئەو شتانە چین کە ئێمە دەیکەین و دەبێتە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر هەمەجۆری لە سیستەمی ژینگەیی؟ چۆن داواکاری خەڵک دەتوانێ کاریگەری هەبێت لەسەر لەناوبردنی دارستانەکان؟

Kinabatanga borneo deforestation

دورگەی بۆرنیۆ دەکەوێتە هێڵی یەکسانی، بۆریۆ لەو دارستانە کەمەرییانەیە بەبەردەوامی لە ژێر تیشکی خۆر و بارانی ئاساییدا بووە، دۆخ گەلێکی نموونەیی بووە بۆ ژیانی مرۆڤ و زۆرێک لە جۆرە گیانلەبەرەکان لە هیچ شوێنێك نادۆزرێنەوە وەکو ئۆرانگۆتانی بۆرنیۆیی.

خاکی بۆرنیۆ تایبەتە و دەتوانێ زەیتی خورمای بەبەهای لێ درووست بکرێت.
لە ساڵانی ڕابردوو بەرزبوونەوەی چاندنی زەیتی خورما بووەتە یەکێك لە هۆکارەکانی تەختکردنی دارستان لە باشوری خۆڕهەڵاتی ئاسیا،
وە جێگۆڕکێ دەکرێت بە هێڵگەلێکی تاکجۆری ڕووەك و کەم کردنەوەی بەشەکەی تری سرووشت.

بە درێژای پەنجا ساڵی ڕابردوو، بۆرنیۆ ٣٠٪ی دارستانە کەمەرەییەکانی لەدەست داوە. وە ئۆرانگۆتانەکانی(جۆرە گیانلەبەری تایبەتی ناوچەکە) نیوە بوون.
هۆکاری ئەوەی ژیانی ئەو کێویانە لە تەواوی جیهان هێشتا لە ناو دەبردرێت سادەیە.
ئێمە نرخێکی گەورە بۆ سرووشت دانانێین، تەنانەت سەرباری ئەوە پاڵپشتی سەرەکی سیستەمی ژیانە.

لە بۆرنیۆ دارە بڕاوە ڕەقەکان پارە دەکەن و ئەو زەیتەی لەوێ و لەسەر ئەم زەوییە گەورە دەکرێت پارەی زیاتر دەکات. بۆیە دوو هێندە هاندەر هەیە بۆ بڕینی دارستانەکە.

زەیتی خورما زۆر سوودی هەییە و لە زۆر بەرهەمی جیاواز دەیدۆزیتەوە لەسەر ڕەفەی سوپەرمارکێتەکان، ئەوەی کە دەمانەوێت لە خەڵکی بگەیەنین کە ئەم زەیتە نوێێانەی دروست دەکرێن ڕۆڵی لە لەناوبردن و لەدەستدانی بەشێك لە دارستانەکە هەییە بە چاندنی بە شێوەیەکی نابەرپرسانە.

✅بەڵام میسیلین کە جوتیارێکی کێڵگەی زەیتی خورمایە لە بۆرنیۆ بیرۆکەیەکی جیاوازی هەیە، بەشێوازێك دەیەوێت سیستەمێك درووست بکات کە ئەو زەیتە خورمایەی لەسەر کێڵگە کۆنەکان درووست دەکرێت جیا بکرێتەوە لەگەڵ ئەو زەیتانەی لە کێڵگە نوێەکان دروووست دەکرێت و دەبێتە هۆی بڕینەوەی زیاتری دارستانەکە، وە لەسەر بەرهەمی زەیتە خورماکان کە لە کێڵگە ڕەسەنە کۆنەکان درووست کراون لەسەری بنوسرێن(Label) خاڵیە لە لەناوبردی دارستان (deforestation free)، تاوەکو خەڵکەکە جیای بکاتەوە کە کام بەرهەم دەبێتە هۆی بڕینەوەی دارستانەکە و کامیان کاریگەری نییە.

بۆ وەستاندنی سڕینەوەی تەواوی دارستانە باراناوییەکانی بۆرنیۆی کەمەرەیی، ژینگە پارێزانی وەکو میسیلین هەوڵدەدەن بازرگانی زەیتی خورما بگۆڕن.

کات بارتۆن کە ژینگە پارێزی ژیانی کێویەکانە،

گەورەترین هەواڵی بۆ ئاشناکردنی خەڵکە بۆ ئەوەی بزانن کە زەیتێك کاریگەری لەسەر کەم بوونەوەی دارستانە هەییە و هەروەها زەیتێكیتریش هەییە کاریگەری نییە لەسەر لەناوبردنی دارستان وەکو ئەو بیرۆکەیەی مێسیلین هەوڵی بۆ دەدات.

🔸ئێمە دەتوانین ئەو کاریگەرە بگۆڕین ئەگەر کڕیارەکان زیاتر ئەو زەیتە داوا بکەن کە کاریگەری نییە لەسەر بڕینەوەی دارستانەکە.

🔸بە یارمەتی هەواڵەکانی کات، یارمەتی شاری چێستەری داوە کە نازناوی یەکەم شاری بەکارهێنەری زەیتی بەردەوامی پێدەر لە جیهاندا وەربگرێت وە خۆشبەختانە تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ دەزگا ڕەزامەندیان داوە بۆ بەکارهێنانی زەیتی خورمای بە شێوەی بەردەوام.
🔸پێویستە ئەو ژینگە سرووشتیانەمان بەبیربێتەوە کە لەچەند سەدەیەك پێش ئێستا لەدەستمان داوە، نامەوێ هەمان شت ڕووبداتەو.
🔸 لەگەڵ ئەوەش شتانی زۆر زۆرت هەن بۆ ئەنجامدان بەڵام دەتوانین تەنها بەو ڕێگایە ئەوە بکەین گەر پێکەوە کار بکەین.

نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار
سەرچاوە: DocumetaryEarthshotprize