مێژووی نەوتی کوردستان، ساڵی 2003 تاوەکوو 2014
لە بەشەکانی پێشووتردا باسمان لە مێژووی نەوتی کوردستان کرد لەپێش 2003 کە چۆن و لەکوێ سەری هەڵدا و کێشە و ئاڵنگاریەکان چی بوون. لەم بەشەدا باس لە بوژانەوەی کەرتی نەوتی هەرێم دەکەین لەگەڵ دیارترین کێشە و ئاڵنگاریەکان تا ساڵی ریفراندۆم و سەردەمی هاتنی دەوڵەتی بەناو ئیسلامی.
لەسەرەتای 2003 دوای ڕووخانی سەدام حسێن و هاتنی ئەمریکیەکان. کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان سست بوو ئەویش بەهۆی ناکۆکی و ڕووخانی رژێمی سەدام حسێن ەوە تا ساڵی 2005 و دەنگدانی دەستووری عێراق.
بەڵام حکومەتی هەرێم تایبەتتر ئیدارەی سلێمانی پێش ڕووخانی ڕژێم، دەستی کرد بە ئیمزاکردنی گرێبەستێک کە یەکەمین گرێبەستی هەرێم بوو لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی ئەویش کۆمپانیای نەوتی تورکی گەنەڵ ئینێرجی (Genel Energy) بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی تەق تەق لە نزیک کۆیە. کە لەبەشەکانی پێشوو باسمان لە مێژووی ئەم کێڵگەیە کردووە.
هەر کەمێک دوای ئەو گرێبەستە ئیدارەی سلێمانی 2 گرێبەستی تری ئیمزا کرد لەگەڵ کۆمپانیایەکی تری تورکی بەناوی پێت ئۆیل (Pet oil)بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی پوڵخانە (پەڵکانە). نزیک ناوچەی جەبارە لە دووزخورماتوو. کێڵگەی شاکەل نزیک ناحیەی ڕزگاری.
دوای ڕوخانی سەدام و بە دیاریکراوی لە ساڵی 2004 ئیدارەی هەولێر سێ کێڵگەی نەوتی تاوکێ، دهۆک و هەولێری دایە کۆمپانیای نەوتی نەرویجی دی ئێن ئۆ (DNO) بە سێ گرێبەستی جیاواز بۆ گەڕان بەدوای نەوت و پەرەپێدانیان.
دوای ئەویش بە دیاریکراوی لە ساڵی 2006 ئیدارەی سلێمانی گرێبەستێکی تری ئیمزاکرد لەگەڵ کۆمپانیای وێستەرن زاگرۆسی کەنەدی (Western Zagros) بۆ گەڕان و پەرەپێدان لە کێڵگەی نەوتی کوردەمیر نزیک شارۆچکەی سەنگاو.
لە دوای یەکگرتنەوەی کابینە حکومییەکانی هەولێر و سلێمانی، حکومەتی هەرێم دەستی کرد بە دەرهێنانی نەوت و پێشخستنی بواری پیشەشازی نەوت. بە خێرایی پەرەدان بە کەرتی نەوتی هەرێم و گرێبەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت دەستی پێکرد.
سەرەتای بەرفراوانبوونی کەرتی نەوت و گازی هەرێمیش لەوەوە دەستی پێکرد کە چوارچێوەی جوگرافی له هەرێمی کوردستان بەسەر کۆمەڵە بلۆکێکی بچوک بچوک دابەشکرا که ژمارهیان (48) بلۆک بوو له (8) ناوچهی نهوتی ههرێمی کوردستاندا (دواتریش کرا بە (57) بلۆک)، ئەم دابەشکردنەش ئاراستەی سیاسەتی کۆمەڵە کۆمپانیاییەکی بیانی بۆ خۆی ڕاکێشا لە یەک کاتدا بۆ پەرەپێدان و بوژانەوە و وەبەرهێنان له کەرتی نەوتی هەرێم هاتنە پێشەوە.
له ساڵی (2006) و وهزارهتی سامانه سروشتییهکانی حکومهتی ههرێمی کوردستان پێکهێنرا
، ساڵێک دواتر یاسای نهوت گاز له پهرلهمانی کوردستان دهرچوێنرا.
دوای ساڵی (2009)هشهوه (16) کۆمپانیای نوێ ڕویان له ههرێمی کورستان کرد که به ناوبانگترینیان بریتی بوون له (کۆمپانیای دانا گاز، هانت ئۆیڵ، گەڵف کیستۆن) دواتریش کۆمپانیاکانی وهک (ئیکسۆن مۆبیل، شێڤرۆن، گازپرۆم) هاتنه نێو پرۆسهی نهوتی ههرێمی کوردستانهوه.
کاری کۆمپانیاکان بهشێوهی جیاواز بۆ گهڕان و پشکنین و ههڵکهندن و دهرهێنانی نهوت بووه، تا ساڵی (2014) زیاتر له (180) بیری ههڵکهندن ئهنجام دراوهو پهپێی زانیارییهکان (55-60%) ههڵکهندنهکان ئهنجامی باشیان ههبووه.
لێرەدا جێگەی پێویستە باس لە دوو جۆری سەرەکی کۆمپانیای نەوتی بکەم بۆ بەرچاوروونی خوێنەر:
جۆری یەکەم: کۆمپانیای بەڕێوبەری کێڵگەکان (Operator)کە کۆمپانیای گەورەن، یان ناوخۆیین و سەر بەحکومەتن یان نزیکن لێی وەک (کارگروپ لە کوردستان)، یانیش کۆمپانیای بیانین وەک (ئیکسۆن مۆبیل، چێڤڕۆن، ڕۆزنەفت و هتد…)
جۆری دووەم: کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوت کە بچووکترن لە جۆری یەکەم، هەمەچەشنن و خزمەتگوزاری جۆراوجۆر وەک تاوەری هەڵکۆڵین، کەرەستەکانی هەڵکەندنی میکانیکی، کیمیاوی، ئەندازیاری، مرۆیی، لۆجستی دابین دەکەن بۆ جۆری یەکەم. دیارترینیان لە کوردستاندا (وەذەرفۆرد، شلەمبەرجر، هالیبەرتۆن و ئۆیل سێرڤ و هتد…).
هەر لەپاش دەرچوونی یاسای نەوت و گاز ساڵی 2007 کۆمپانیای جۆراوجۆری خزمەتگوزاری هاتنە کوردستان و دەستبەکار بوون. لە هەمان کاتیشدا بەهۆی هەبوونی بازاڕی کار لەبواری نەوت. زانکۆی کۆیە یەکەمین بەشی ئەندازیاریی نەوتی لە کوردستاندا کردەوە کە دووەمینیش بوو لەسەر ئاستی عێراق لە دوای زانکۆی بەغداد.
هاتنی ئەو هەموو کۆمپانیا زۆرە لەماوەیەکی کەمدا و دەستبەکاربوونیان بوە هۆی بوژانەوەیەکی گەورە لە بواری کەرتی نەوت، بازاڕی کار، چونکە کەرتی نەوت لە وڵاتێک یان هەرێمێکی وەک کوردستان بە بنەڕەتی کەرتەکانی تر دادەنرێت. وەک کاریگەری دۆمینۆس (Dominos Effect) وەک پولی دۆمینە هەموو کەرتەکانی تر بەدوای یەک پەرەیان سەند. بەهێزی کەرتی نەوت بوە هۆی بووژانەوەی هەموو کەرتەکانی تر.
لە بەشی چوارەمدا باس لە سەردەمی تێکچوونی کەرتی نەوت دەکەین کە لەگەڵ هاتنی دەوڵەتی بەناو ئیسلامی و کێشەکانی ریفراندۆم و کۆڕۆنا و ئێستای کەرتی نەوت.
نووسینی: ئەندازیاری نەوت، جرجیس محمد
وێنە: وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان ، هەڵکەندنی بیری ژمارە 4 لە کێڵگەی ئەتروش، ساڵی 2014