ته‌مه‌نی شارستانییه‌تی مرۆڤ زیاتره له 7 هه‌زار ساڵه ،به‌ڵام ته‌نها له میانه‌ی دوو سه‌ده‌ی ڕابردوودا، پوخته‌ی بیر‌و ورده‌كاری شارستانییه‌تی نوێی مرۆڤایه‌تی تێدا ده‌ركه‌وت به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاتنه كایه‌ی شۆرشی پیشه‌سازیی له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپیدا.
به‌ڵام كلیلی سه‌ره‌كی فراوان و به‌ره‌وپێش چونی ئه‌م شۆڕشه، له ڕێی داهێنان و خستنه‌كاری چوار ئه‌مرازی سه‌ره‌كین:
1/ ئامێر و بزوێنه‌ری هه‌ڵمی STEAM ENGINE
2/ بزوێنه‌ره‌كانی چوار و دوو قۆناغی
(FOUR-STROKE ENGINES TWO&)
3/ دۆزینه‌وه‌ی ووزه‌ی كاره‌با. ( ELECTRICAL ENERGY )
4/ دۆزینه‌وه و داهێنان و گه‌شه‌پێكردنی ئه‌مراز و زانستی نیمچه ڕێبه‌ره‌كان
(SEMICONDUCTORS )
كاره‌با چییه؟
له میانه‌ی ئه‌م ده‌قه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین لایه‌نه پراكتیكییه‌كانی ووزه‌ی كاره‌با ده‌ربخه‌ین، تا خوێنه‌ر له گۆشه‌یه‌كی پراكتیكه‌وه سه‌یری ئه‌م بابه‌تانه بكات.
دیارده‌كانی ووزه‌ی كاره‌با ناسراو وهه‌ستپێكراو بوون، هه‌ر له‌سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان و فیرعه‌ونییه‌كانه‌وه.
ده‌بێ ئه‌م ڕاستییه بزانین كه كاره‌با كه‌س داینه‌هێناوه خوای په‌روه‌ردگار له‌میانه‌ی دیارده سروشتییه‌كانی فیزیایی و كیمیایی له ژینگه‌ی سه‌ر زه‌وی دایناوه،
كاره‌با تائێستا تیۆرییه‌کە وه‌ك مه‌ته‌ڵێك ماوه و مشتومڕی له سه‌ره!
تیوری ئیلكترون یان ئه‌تۆم ، وه‌ك وردترین و سه‌ره‌تای ترین بیرۆكه‌یه بۆ ناسین ودانانی یاساکان به‌كارخستنی كاره‌بایه (Atomic Theory).
وزه‌ی كاره‌با له زۆر شوێن بوونی هه‌یه و له جه‌سته‌ی مرۆڤدا كارێكی سه‌ره‌كی بۆ ژیانی ده‌گێڕێت، زاناكان توانیویانه له ڕێی وزه‌ی میكانیكی و له ڕیگه‌ی كارلێكی كیمیاییه‌وه كاره‌با به‌ده‌ستی بهێنن وه‌ك وزه و له میانه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا توانیان له ڕێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی‌دا وه‌ك خۆر و با به‌رهه‌می بهێنن.
ورده‌كاری زانستی پێكهاته‌كانی مادده‌كان (علم مكونات المواد) , (The Structure of Matter ) ده‌ریده‌خا ، كه (تیۆری ئه‌تۆم) (Atomic Theory) بنه‌مای دروستبونی هه‌موو مادده‌كانه له دار و به‌رد و كانزاكان و پێكهاته‌كانی ئاو و هه‌وا.
ئه‌گەر ویستمان پرسیاری ناونیشانی ئه‌م بابه‌ته بده‌ینه‌وه:
وزه‌ی كاره‌با وه‌ك دیارده‌یه‌كی سروشتی فیزیایی و كیمیایی بونی هه‌یه، وته‌نانه‌ت ئه‌مراز و شێوازی ته‌كنیكی به‌كارخستنی داهێنراوه.
كاره‌با له‌ڕیی چه‌ند مادده‌یه‌كی جۆراوجۆر وه‌ك وزه كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات ، لێره ده‌بێ باسی بیرۆكه و میكانیزمه پراكتیكی بنه‌ماكانی دروسبوون و كاركردنی وزه‌ی كاره‌با كه چه‌ند زانایه‌كی لێهاتو دایاناوه.
به‌پشت به‌ستن به تیۆر و یاساكانی زانستی (پێكهاته‌كانی ماده‌كان) (The Structure of Matter ).
كارەبا له‌ڕێی سوڕ‌ی داخراو كارده‌كات ، و ئه‌م سوڕه پێكدێت لە:
• سه‌رچاوه‌ی كاره‌با.
• ئه‌مرازی گه‌یاندن (وایری گه‌یێنه‌ر).
• ئه‌مرازی كۆنترۆڵ.
• هه‌ر شێوازێك له بار.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌یێنه‌ر:
هه‌موو ماده‌یه‌ك له باری ئاسایی شێوازێکی تایبه‌تی هه‌ییه، به‌پشت به‌ستن به تیؤری ئه‌تۆمی.
به‌زمان حاڵێكی ساده:
شێوازی ده‌رباره‌ی گه‌یاندنی كاره‌با بریتیه له ٣ چین :
• چینی كۆمه‌ڵبوونی ئیلیكترونه‌كان.
• چینێكی چۆڵ.
• چینی گه‌یاندن.
تایبه‌تمه‌نده‌كانی گه‌یه‌نه‌ری باش:
• ژماره‌یه‌كی زۆر ئیلیكترونی تێدایه.
• چینی چۆڵ ته‌سكتره و به‌بێ (شوائب) ( more pure area).
سەرچاوەکان:
https://en.wikipedia.org/wiki/Valence_and_conduction_bands
ئه‌گه‌ر سوڕ‌ی كاره‌بایی به‌سرا ، سه‌رچاوه‌ی كاره‌با له‌ڕێی وایه‌ری گه‌ێنه‌ر به‌سرا به بارێكی كاره‌بایی :
ته‌زوی كاره‌بایی ده‌ڕوا و كارێكی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌رده‌وام بڕێكی بێ‌ژومار له ئه‌لیكترون له‌میانه‌ی ئه‌م سوڕییه ده‌سوڕێت.
https://www.youtube.com/watch?v=X7aa4d_6v4Y
ئه‌مه چالاكییه وا زۆر به‌ئاسانی باس كرا ، به‌ڵام ئه‌گەر ژماره‌كان و نه‌گۆڕه‌كان وه‌ك زانایان دیانابوون باس بكرێن ده‌گه‌ینه ئه‌م ڕاستییه كه تا ئێستا توانای زانستی مرۆڤ نه‌گه‌یشتۆته ئاستی براكتیكی و بینینی ئه‌م ورده‌كاریانه كه كاران له بواری وزه‌ی كاره‌با و تیۆری ئه‌تۆم , (The Structure of Matter ) (Atomic Theory).
ده‌بێ بزانرێت:
• بارگه‌ی ئه‌لیكترون = 1.602176487×10−19 كولوم
• كێشی ئه‌لیكترون = 9.10938356 × 10-31 كيلوجرام
https://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A5%D9%84%D9%83%D8%AA%D8%B1%D9%88%D9%86
1.602×10−19 به‌مانای ئه‌مه ژماره‌یه كه 19 سفری هه‌یه به سالب ، ئێستاش هیچ ئامێرێكی پێشكه‌وتو نا‌توانیت كاری حیسابی له‌م ئاسته ئه‌نجام بدات ئه‌ی چۆن (روبرت ميليكان) پێش زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك بارگه‌ی ئه‌لیكترۆنی دۆزیێه‌وه !؟ .
https://www.youtube.com/watch?v=h5OXpxYf2P8
، یان 9.109 × 10-31 ، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كه 31 سفری هه‌یه (جوزيف جون طومسون) به‌چ ترازوییه‌ك ئه‌لیكترونی كێشا !!؟.
له‌سه‌رچاوه‌كانی زانستی فیزیا به‌چه‌ند ڕێگایه‌كی تاقیگه‌یی زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مانه كه ئه‌مرازی تاقیگه‌یی پێشكه‌وتو لێنه‌بون ئه‌م زانیاریانه داهێنا ! ، وه‌ك ده‌بینین له‌ڕیی ڤیدیۆكانی یوتیوب ورده‌كاری ئه‌م تاقیگه‌یانه جێی قبولی مه‌نتق نیین ! .
كاره‌با دؤزراوه‌ته‌وه ، و ورده‌كاری دؤزینه‌وه له ئاستی تواناكانی مرۆڤ نییه ، به‌رای من دۆزینه‌وه‌ی كاره‌با ده‌گاته ئاستی موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ران :
چؤن پێغه‌مبه‌ر موسی ده‌ریا كرده دو له‌ت وچؤن عیسای مه‌سیح به موعجیزه له دایك بو ، به‌ڵێ : { اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ * خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ * اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ * الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ * عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ}.
نوسه‌رو ڕؤژنامه‌نوس
مهدی محی ا‌لدین (مهدی بابان)