واتا دەرمانسازی سەرچاوە سروشتی لە دوو بڕگە وشەی یۆنانی وەرگیراوە
Pharmakon بە واتای چارەسەر
gignoscoبە واتای زانین دێت.
ئەم جۆرە لە دەرمانسازی لە دەرمانی بایۆجینیکی یان سەرچاوە سروشتی و ژەهرەکان سەرچاوەی گرتووە، ئەم زانستە مامەڵە لەگەڵ هەموو ڕووەکە دەرمانییەکان دەکات، لەوانەی تێکەڵەی ئاڵۆز بەرهەم دەهێنن، کە بەکاردەهێنرێن لە شێوەی گیای خاو (مادەی گیایی وردکراو/ crude herbs) یان (پوختە دەرهێنراوەکان/ extracts)
بۆ چارەسەری ڕووەکی، پێکهاتەی پاڵتفەکراو (دەرهێنانی مادەی چالاک) وەکو مۆرفین، هەروەها ئەو خۆراکانەی کە سوودی تەندروستییان هەیە لە چوارچێوەی بوونی کاریگەری خۆپارێزی (خۆراکی – دەرمانی / Nutraceuticals).
جۆرەکانی دەرمان کە لە ڕووەکەوە وەرگیراون
یەکەم – ئەو دەرمانە گیاییانەی کە لە بەشێکی تایبەتی ڕوەکەوە وەرگیراون
هەندێک دەرمانی ڕووەکی کە لەسەر بنەمای گیایی پێکهاتوون، بۆ نموونە:
١- گوڵ و گەڵای جۆرێک لە زوڕناتک ( حشیشة القلب / Hypericum perforatum )
لە چارەسەرکردنی خەمۆکی سووک تا مامناوەند بەکاردێت
٢- گەڵای ڕووەکی جینکۆ بایلۆبا ( الجنکة / Ginkgo biloba ) کە بۆ کێشەکانی مێشک و یادەوەری بەکاردێت (زۆرجار لە کەسانی بەساڵاچوودا)، لەوانە تێکچوونی بیرەوەری و نیشانەکانی وەک دڵەڕاوکێ
٣- گوڵە بەیبوون (حاجیلە) ( recutita (Chamomilla ، بۆ کێشە سووکەکانی گەدە و ڕیخۆڵە بەکاردێت ، هەروەها وەکو دژەهەوکردن
٤- گەڵا و چرۆی سینەمەکی (سەنای مەکی) (Cassia spp.)، بەکاردێت بۆ نەهێشتنی قەبزی.
لە ڕوانگەی دەرمانسازی ڕووەکیەوە، ئەم جۆرە بەرهەمانە لە هەندێک حاڵەت دا بریتین لە دەرمانی ئاسایی، وە زۆر جار دەرمانی گیایی بەو شێوەیە دادەنرێت کە بەشێک بێت لە پزیشکی تەواوکاری و جێگرەوە
(Complementary and Alternative Medicine CAM) ، بەم شێوەیەش بەکارهێنانی بەرهەمە دەرمانییە گیاییەکان
(herbal medicinal products HMPs) وەکو پزیشکی مودێرن و پزیشکی تەواوکاری لە سەرانسەری جیهانی پێشکەوتوودا زیادی کردووە.
دووەم – ئەو ئاوێتە و پێکهاتە سروشتیانەی کە لە سروشتەوە وەرگیراون
زۆر جار بەشێک لە دەرمانەکان بە فۆڕمی دەرمانی مۆڵەتپێدراوی فەرمی بەکار دێن کە لە بنەڕەتدا پوختەکراوی ڕووەکی پزیشکی بوون و دواتر لە تاقیگەدا بە شێوەی کیمیاوی و دەستکرد بەرهەم هاتوون، لەوانە:
(Papaver somniferum الخشخاش / )
١- مۆرفین کە لە ڕووەکی تلیاک
دەردەهێنرێت و وەک ئازارشکێن بەکاردێت
٢- دیجۆکسین و گلایکۆسایدەکانی تری دیجیتالیس ، لە ڕووەکی دەستکێشی ڕێوی
(کف الثعلب / Digitalis spp) دەردەهێنرێت و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دڵ بەکاردێت
٣- تاکسۆل، لە ڕووەکی Pacific yew (Taxus brevifolia)، دەردەهێنرێت و وەک چارەسەری دژە شێرپەنجە بەکاردێت
٤- کوینین، لە توێکڵی سینچۆنا (Cinchona spp.)، دەردەهێنرێت و لە چارەسەری مەلاریا دا بەکاردێت
٥- گالانتامین لە جۆرەکانی هەردوو ڕووەکی Galanthus و Leucojum
دەردەهێنرێت و بەسوودە بۆ کێشەکانی مێشک و یادەوەری
سێیەم – خۆراکی کارا
Functional goods or
Natraceuticals
زۆرێک لە خۆراکەکان بەوە ناسراون کە کاریگەری سودبەخشیان هەیە لەسەر تەندروستی نموونە لەوانە:
١- سیر و زەنجەفیل و زەردەچەوە و چەندین گیای تر کە وەکو بەهارات بەکار دێن
٢- ئەو ڕووەکانەی کە ئەنتۆسیانین یان فلاڤۆنۆیدیان تێدایە
وەکو گروپی بێرییەکان و کاکاو
٣- ئەو ڕووەکانەی کە کارۆتینۆیدیان تێدایە وەکو تەماتە،
گێزەر و چەندین سەوزەی تر.
وەرگێڕانی بە دەستکارییەوە
جەلال سەید کەریم گەڕاوی بایۆلۆجیست و نوسەر لە بواری پزیشكی تەواوکاری و جێگرەوە
Reference:
FUNDAMENTALS OF
PHARMACOGNOSY
AND PHYTOTHERAPY
Michael Heinrich Dr rer nat habil MA(WSU) Dipl. Biol. FLS
Professor and Head, Centre for Pharmacognosy and Phytotherapy, UCL School of Pharmacy,
University of London, London, UK , and others
Elsevier Ltd 2012, Churchill Livingston.