خواردنەوە گازییە بێ شەکرەکان کە بە خواردنەوەی نەخۆشی سوکەری یان خواردنەوەی ڕەجیم ناسراوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی نوێ دەرکەوتووە کە ئەو ڕێژە تامە شیرنە دەستکردەی کە لەناویدا هەیە بە ڕێژەی جیاواز دەبێتە هۆی حاڵەتێکی نەخۆشی دڵ کە پێی دەوترێت ناڕێکی لە ڕیتمی لیدانی دڵ (atrial fibrillation).
⚠بەشێوەیەك:
ئەگەر کەسێك ٢ لیتر یان زیاتر شیرینی دەستکرد کە لە ناو خواردنەوە گازیەکانی تایبەت بە نەخۆشی شەکرە و ڕەجیم هەن لە هەفتەیەك بخواتەوە ئەوا بە رێژەی ٢٠٪ ئەگەری توشبوونیان بە حالەتی ناڕێکی لە ڕیتمی لیدانی دڵ زیاترە.
بەراورد بەوانەی کە ناویخۆنەوە بە گویرەی توێژینەوەی نوێ.
🫀ناڕێکی لە ڕیتمی لیدانی دڵ کە پێی دەوترێت AFib، ناهاوسەگی لێدانی دڵە بەهۆی هەڵەی سیگناڵە کارەباییەکانی کە لە دڵەوە دروست دەبێت. ئەو ڕیتمە نائاساییە دڵ بەو شێوەیەی کە پێویستە پەمپ نەکات و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک و کێشەکانی تری دڵ بەرز دەکاتەوە.
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار
سەرچاوە: پێگەی Webmed